مهسرور بارزانی بۆ تێلیگراف: لە راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا پهله كرا
چاوپێکەوتنی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ تێلیگراف
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی تێلیگراف تیشکی خستوەتە سەر مەترسییەکانی داعش و ناسەقامگیرییەکانی ئێستای ناوچەکە.
لە چاوپێکەوتێکی لەگەڵ رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، ئەمەریکا و بەریتانیا پەلەیان کرد لە راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا و کشانەوەی خێرای ھاوپەیمانی کارێکی باش نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ھاوکارییەکان لاوازبوون، ئەمەش دەرفەتێک بوو بۆ داعش و جارێکی دیکە بووەتەوە ھەڕەشە لە ناوچەکە.
داواش دەکات، پاڵپشتی و ھاوبەشی راستەقینە لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ھەبێت.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا دەڵێت، ھیوا خواستن ئێمە بە ھیچ شوێنێک ناگەیەنێت، چونکە وەک کورد بووینەتە قوربانی رابردوو و ئێستاش و ترسمان لە داھاتوو ھەیە.