مه‌سرور بارزانی: داعش سه‌ركرده‌كانی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام توانیویانه ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ن
گۆڤاری ئەتلەنتیک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامدا
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئەتلەنتیکی رایگه‌یاند، راستە داعش بەشێکی زۆری سەرکردە و کەسە دیارەکانی لەدەستداوە، بەڵام توانیویانە ئەزموون پەیدا بکەن و خەڵکی زیاتر لای خۆیان ناونووس بکەن.
راشیگەیاندوە، ئاڵۆزییەکانی ئەمەریکا و ئێران لە ناوچەکە کاریگەری لەسەر بەهێزبوونەوەی داعش دەبێت کە ئامانجی سەرەکی هەموومانە.
روونیشکردووەتەوە، ئەو هۆکارانە بوونەتە هۆی پەیوەندیکردنی خەڵک بە داعش وەک بێکاریی، بێ هیوایی، نەبوونی سەقامگیریی، نەبوونی هەل و نەبوونی سەقامگیریی سیاسی هێشتا ماون و گروپە تیرۆرستیەکان بەهۆیانەوە خەڵک لەخشتە دەبەن.