ئەو پیاوەی لە مزگەوتێكی ھەولێر ھێرشی كرایەسەر گیانی لەدەستدا
تۆمەتبارەكە دەستگیر كراوە
K24 - ھەولێر
دوێنێ شەممە 15/2/2020، لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتێكی شاری هەولێر، كەسێك بە چەقۆ ھێرشی كردە سەر ھاووڵاتییەكی بە ساڵاچوو و برینداری كرد، ئەمڕۆ ئەو ھاووڵاتییە گیانی لەدەستدا.
كەسێكی نزیك لە خێزانی ئەو ھاووڵاتییە بە كوردستان24ی راگەیاند: "پاش ئەوەی لە مزگەوتی عەبدولكەریم مودەریس لە ھەولێر كەسێك بە چەقۆ ھێرشی كردە سەر جەمیل محەمەد و بەسەختی بریندار كرا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاندبوو، كە ئەو كەسەی ھێرشی كردووەتە سەر ئەو ھاووڵاتییە بە ناوی (ع.ل.م) دەستگیر كراوە.