راگه‌یه‌ندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ره‌هه‌نده‌كانى ڕه‌وشى ئێستاى عێراق كرا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی يه‌كشه‌ممه 16ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى هێزه عێراقييه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ره‌هه‌نده‌كانى ره‌وشى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق كرا‌و، له‌به‌ر رۆشنایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه رێككه‌وتن :
- كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سياسييه‌كان له‌پێناو ده‌ربازبوون لەو ته‌نگژه‌يه‌ى ئێستا و به‌شداريكردن له گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی ديكه‌ى خوارووى عێراق.
- پێويسته حكوومه‌تى داهاتووى عێراق نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات، له سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى نيشتمانيى بێت.
- ده‌بێ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت به روونى ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌زووترين كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستى خۆپيشانده‌ران و، ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كارى لە پێشينهى حكوومه‌تى داهاتوو.
- پێويسته به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو پلانێكى روون و ئاشكرا له‌خۆ بگرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى ئاشتیی كۆمه‌ڵايه‌تى و، كۆتاییهێنان بە ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و، هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه و، نەهێشتنی دیاردەی چەكدارە نافەرمییەكان.
- به‌رده‌وامیی كاری هاوبەش له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له پێناو يارمه‌تيدانى عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر پاشماوەی تيرۆريستانى داعشدا.
- كاركردن له پێناو به‌رده‌وامبوونى په‌يوه‌ندیى دوولایەنە ئەویش لەپێناو هه‌ماهه‌نگكردنی هەڵوێستەكانی هەردوولا و هاوبه‌شه‌كانی تر.
.jpg)
.jpg)