بهڕێوبهری ناحیهی جهلهولا دهستگیركرا
به هۆی نزیكی له كوردهوه
K24 – گهرمیان:
بەفەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق هێزێكی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای دیالە گەیشتنە ناحیەی جهلهولای سەر بە قەزای خانەقین و "یەعقوب لهێبی" بەڕێوبەری ناحیەكهیان دەستگیركرد.
لەو بارەیهوە "خەلیل خودادا" ئەندامی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین بە "کوردستان٢٤"ـی راگەیاند، هۆكاری دەستگیركردنەكەی سیاسییە و بۆ سكاڵای ژمارەیەك عەرەبی هۆزی "كەرەوی" ناحیەكە دەگەڕێتەوە.
وتیشی: هۆزی كەرەوی لە ناحیەی جهلهولا ئەو فشارانەیان درووستكردووە بۆ لادانی بەڕێوبەری ناحیەكە، چونكە لە كوردەوە نزیكە و پێشتر لە سەردەمی هەبوونی پێشمەرگە لەو ناحیەیە هەر یەعقوب لهێبی بەڕێوبەری ناحیەكە بووە، بەڵام لە ئێستادا دەیانەوێت كەسێكی نزیك لەخۆیان بكەنە جێگرەوەی.