ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم: له‌ 2018دا رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ هه‌رێم %5.5 بووه‌

له‌ هه‌ژاری دهۆك پله‌ی یه‌كه‌مه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و ئاماره‌ی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێكه‌ڵاوی پێوه‌ دیاره‌ و هه‌رێمی كوردستان له‌ 2018دا رێژه‌ی هه‌ژاری تێیدا ته‌نیا %5.5 بووه‌.

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌، به‌رزترین رێژه‌ له‌ دهۆك تۆمار كراوه‌ و له‌ %8.6 ه‌ و به‌ دوای ئه‌ویشدا هه‌ولێر له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ به‌ رێژه‌ی له‌ %6.7 و دواتر سلێمانی دێت، كه‌ رێژه‌كه‌ی له‌ %4.5ه‌.