كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری شەپۆلەكە كەمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 14 و سلێمانی 12 و دھۆك 11 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور دەبێت.



