چوار راوچی لە سنوورى پێنجوێن دەستگیر کران

چوار چەکى جۆرى تاپڕیان لێگیراوە

K24 - سلێمانی

چوار راوچی لە سنووری پێنجوێن دەستگیر کران، كە دوو كەروێشك و 12 كەویان كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى گەرمک بەهاوبەشی لەگەڵ بارەگاى بەش توانیان 4 راوچى دەستگیر بکەن، کە هەستابوون بە کوشتنى 2 کەروێشک و 12 باڵندەی کێوى (کەو)، هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر چوار چەکى جۆرى تاپڕو 22 فیشەکى تاپڕ و 2 چەقۆ و 1 ئۆتۆمبێل و 2 لایتى دەستى دا کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو".

ئاماژە بەوەشكراوە: "پەڕاوى لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ رێکارى یاسایى".

ھ.م