مەرجی نوێ بۆ ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكرێت
ئێرباگ دەبێتە یەكێك لە مەرجەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان چەند مەرجێك لەبارەی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەكان بڵاودەكاتەوە.
لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەكان كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە تێیدا ھاتووە: "دوا بەدوای رێنماییمان ژمارەی (8)ی ساڵی 2019 تایبەت بە مەرجەكانی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارھاتوو بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 و ئاماژە بە ھەردوو كۆنووسی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژانی 9 و 14ی مانگی 1ی ئەمساڵ لە بەرژەوەندی گشتی، بڕیارماندا بە دەرچوونی ئەم بەیانە".
وەك لە نووسراوەكەدا مەرجە گشتییەكانی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل خراوەتەڕوو، بریتین لە:..
1- بڕوانامەی COC تایبەت بۆ ئۆتۆمبێل كە لە دەروازەی سنووری ھاوردە دەكرێن، دەبێت بڕوانامەی ئەو كۆمپانیایانەی بۆ بكرێت، كە لەو دەروازە سنوورییە كاردەكات و مۆر و پشتڕاست بكرێتەوە.
2- ئامێرەكانی كشتوكاڵی و بنیادنان تا رێكەوتی 15/3/2020 لەلایەن تاقیگەكانی كوالیتی دەروازە سنوورییەكانەوە پێویستی بە بڕوانامەی COC نییە و داوا ناكرێت و لە دەروازە سنوورییەكان پشكنینی كوالیتیان بۆ بكرێت، بە ھیچ شێوەیەك رێگا نادرێت بە ھاتنە ژوورەوەیان لە دوای ئەم رێكەوتە بەبێ بڕوانامەی COC، بەڵام لە دوای رێكەوتی 15/3/2020 پێویستە COC بۆ بكرێت.
3- ئۆتۆمبێل دەبێ دوو ئێرباگی ھەبێت، شوفێر و تەنیشت شوفێر. جۆری پاس گوشنی شوفێر نەبێت بە یەك ئیرباگ ئاساییە و دەھێندرێتە ژوورەوە.
4- ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان بە ھەمان رێنمایی پێشوو دێنە ژوورەوە و كڕین و فرۆشتنیان پێوە ناكرێت.
5- ھێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی دەبێت و كار بە ھیچ نووسراوێك ناكرێت بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت.
لە نووسراوەكەدا چەند مەرجێكی دیكە خراونەتەڕوو

