شاره‌زایان: حكومەتەكەی عەللاوی هیچ جیاوازییه‌كی لەگەڵ حكومەتی كاربەڕێكەری ئێستا نابێت

"ئەو كابینەیەش كاتییە و جۆرێكە لە حكومەتی كاربەڕێكەر"

K24- هه‌ولێر:

شارەزایانی دەستوور ئاماژە بەوە دەدەن، حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی كه‌ هێشتا له‌دایك نه‌بووه‌، ھیچ جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ ئەم حكومەتە كاربەڕێكەرەی ئێستای نابێت، چونكە ئەو كابینەیەش كاتییە و جۆرێكە لە حكومەتی كاربەڕێكەر و ناتوانێت بڕیار لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان بدات.

پەرلەمانتارێكی كوردیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە، ئەگەر بەرژەوەندی كورد لەبەرچاو نەگیرێت عەللاوی سەركەوتوو نابێت.

H.B