ماوه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئێران به‌بێ ڤیزا درێژ ده‌كرێته‌وه
بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ئێران بڕیاریدا، ماوه‌ی گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی عێراق بۆ ئه‌و وڵاته به‌بێ ڤیزا درێژبكاته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، ئێران بڕیاریداوه، ماوه‌كه تا 27/4/2020 درێژبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بتوانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
دەرسیم تەحسین، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران بە كوردستان24ی گوت: "ئەمڕۆ ئەو وادەیە تەواو بوو كە بۆ چوونی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتی ئێران بەبێ ڤیزا دیار كرابوو، بۆیە كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا ئەو وادەیە درێژ بكرێتەوە.
بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتایی ساڵی 2019 ئێران بڕیاریدا رێگه به هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بدات به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، دواتریش ئه‌و ماوه‌یه ورده ورده درێژكرایه‌وه.
ئ. م