هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دیاریكران
یه‌كێتی هاوسه‌رۆكی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هاوسه‌رۆكی نوێی بۆ حزبه‌كه‌ی دیار كرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ند كرد.
دواتر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگییان وه‌ك هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی هه‌ڵبژارد.
دوای هه‌ڵبژاردنیان به‌هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی جه‌ختیان لە بەردەوامبوونیان له سه‌ر "رێبازی مام جه‌لال" كردەوە.
لاهور جه‌نگی له وته‌یه‌كدا گوتی: ئه‌ركی ئێمه له دوای كۆنگره ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: یه‌كێتی هه‌وراز و نشێوی زۆری بینیوه و ئه‌ركی هاوسه‌رۆكان ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و یه‌كێتییه و یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه به یه‌كێتی خزمه‌تكاری كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
وتیشی: یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه به یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موو یه‌كێتییه‌كان ده‌بین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه په‌سند كرا، كه له (77) مادده پێكهاتووه.
وتیشی: به بڕیاری كۆنگره، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رپشك كرا له هه‌موواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، بۆیه دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی برایانه له ناو هه‌موو هه‌ڤاڵانی كۆنگره، ئه‌مڕۆ توانرا به‌شێوه‌یه‌كی باش و به كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت.
رزگار عه‌لی وتیشی: له ئێستادا عێراق به گشتی به بارودۆخێكی تایبه‌تی و ئاڵۆزدا گوزه‌ر ده‌كات، كه ئه‌ویش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیه، بۆیه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین بۆ داكۆكیی كردن له مافه ده‌ستوریی و یاساییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین حكومه‌تی نوێی عیراق حكومه‌تێكی فیدراڵی بێت و مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی تێدا پارێزراوبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاری ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نوێیده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها وتی: بڕیارمانداوه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كاركردن بكه‌ینه‌وه هه‌م له ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستان و عێراقیش، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی و گیانی برایه‌تی ده‌بێت، كه به‌شێك بین له ئارامی عێراق و به‌شێك بین له چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین حكومه‌تی نوێی عیراق كه پێكده‌هێنرێت حكومه‌تێكی فیدڕاڵی راسته‌قینه‌بێت، كه بتوانێت مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بپارێزێت، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،كه كاری هه‌ره له پێشینه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
رزگار عه‌لی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكهێناوه، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆك و ئۆرگان و په‌یكه‌ری نوێی یه‌كێتی نییشتمانی كوردستان بۆیه چاوه‌ڕێی كاری ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ن.