له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر 8 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا
ره‌وانه‌ی كه‌نه‌دایان ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 8 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن، كه دوو تۆمه‌تبار ده‌یانویست ره‌وانه‌ی كه‌نه‌دای بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 5 كیلۆگرام مادده‌ی تلیاك و 3 كیلۆگرام مادده‌ی "كتامین" كه له ناو "پولی" و (شه‌فت) بزوێنه‌ری شۆفڵ به شێوه‌یه‌كی تۆكمه شاردرابوویه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه، تۆمه‌تباره‌كان ده‌یانویست له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ئه‌و مادده‌یه ره‌وانه‌ی كه‌نه‌دا بكه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هاوكات 2 تۆمه‌تباری ئێرانی به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركراوون.
