توركیا چاوی لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراقە

"ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 20 ملیار دۆلار ساڵانە"

K24 - ھەولێر

فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند، ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و %90ی كاڵاكانیشیان لەرێگەی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیلەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجی سەرەكییان بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانییە لەگەڵ عێراق.

فاتح یڵدز، گوتی: "پەیوەنییەكی پتەوی بازرگانی لە نێوان توركیا و عێراقدا ھەیە و بازاڕێكی گرنگە بۆ ئێمە، لە ساڵی رابردوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان بەرزبووەتەوە، رێگەی سەرەكی بازرگانی ئێمەش لەگەڵ عێراق ، ھەرێمە، بۆیە ھەوڵدەدەین ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق و ھەرێم ساڵانە بگەیەنینە 20 ملیار دۆلار، ھەروەھا ئامانجی سەرەكی ئێمە بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانییە، ئێستاش ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانمان گەیشتوەتە 15 ملیارو 800 ملیۆن دۆلار، كە %90ی ھەناردەكانمان لەرێگەی ئیبراھیم خەلیلەوە بۆ عێراق دەنێرین، ئەگەریش دەرفەتەكانی زیاتر بێن ئەوا  عێراق و ھەرێم زیاتر سوودمەند دەبن".

ھ.م