مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020 لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و هەروەھا گفتوگۆ لەبارەی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان.
هەردوولا دووپاتیان لە پتەوترکردنی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردەوە، ھەروەھا گرنگیی بەردەوامبوونی مەشق و راهێنانی ئیتاڵیا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.