كریستیانه‌كانی كوردستان به سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ڤاتیكان خۆشحاڵن
كریستیانه‌كان: به ئارامی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین
K24- هه‌ولێر:
كریستیانەكان بە سەردانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ ڤاتیكان خۆشحاڵن، بەتایبەت كە ئەندامێكی شاندەكە نوێنەرایەتی ئەوان دەكات لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەوان ئەمە به به‌ڵگه دەزانن، كە پێكھاتەكان لە ھەرێمی كوردستان لە ئارامیدا دەژین و مافەكانیان پارێزراوە و لە دام و دەزگاكانی حكومەت بەشداری كارایان ھەیە.
جەنان جەبار بویا، پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە، ھەرێمی كوردستان تاكە ھەرێمە لە ناوچەكە، كە كریستیانەكان تێیدا ھەست بە ئارامی دەكەن.
لە دوای ڕاپەڕینەكهی ساڵی 1991 پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكھاتەكان و ئایینە جیاوازەكان له هه‌رێمی كوردستان، لەلایەن وڵاتانی جیهانه‌وه، تەواو ھەستی پێكراوە و بەردەوام ستایشی ھەرێمی كوردستان ده‌كرێت، زیاتر له‌مه‌ش كە بووەتە پەناگەیەكی ئارام بۆ ھەموو ئەو پێكھاتە ئایینی و نەتەوە جیاوازانەی بەھۆی ھەڕەشەكانی تیرۆرەوە ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچەكە جێھێشتووە و ھەرێمی كوردستان ئارامترین شوێن هه‌ڵبژاردووه.
H.B