ئه‌م ڤیدیۆیه‌ گومان ده‌خاته‌ سه‌ر ماڕادۆنا كه‌ تووشی سزایه‌كی قورس بێت

ماڕادۆنا به‌ خێرایی له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ هاته‌ ده‌نگ

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، وا دەردەکەوێت کە دیێگۆ مارادۆنای ئارجێنتینایی ماددەیەکی گوماناوی بۆن دەکات.

لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە و دەردەکەوێت کە گوایە دیێگۆ مارادۆنا راهێنەری یانەی خیمناسیا لابلاتای وڵاتەکەی لەلایەن یەکێک لە هاوکارەکانی مادەیەکی شل بە دەستیدا دەکات و دیاریش نییە ئەو مادەیە چییە، پاشان چەند هاوکارێکی دیکەی بۆ ئەوەی دیمەنەکە لەلایەن کامێراکان پیشان نەدرێت دەوەرەی لێدەدەن و ناهێڵن کە بە باشی دیار بێت ئاخۆ ئەو مادەیە چییە کە ئەفسانەکەی تانگۆ بەکاری دێنێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گرتەیە، چەند سەرچاوەیەکی بڵاوییان كردووه‌ته‌وه‌ کە گوایە راهێنەرەکەی خێمناسیا تاوەکو ئێستا مادە قەدەخەکراوەکان بەکار دێنێت، بەڵام دوای یارییەکە مارادۆنا ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: کە بە هیچ شێوەیەک ئێستا ئەو ماددانە بەکار ناهێنێت.

Fly Erbil Advertisment