کتێبێک 40 ساڵ لەمەوبەر باسی بڵاووبەوەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە

نووسەرێکی ئەمەریکی 40 ساڵ لەمەوبەر باسی لە دۆخی ئێستا کردووە

K24 – هه‌ولێر:

دێن کونتز لە ساڵی 1981 کتێبێکی بە ناوی "چاوەکانی تاریکی" نووسیوە و لەبارەی دایکێکە کە دەزانێت کوڕەکەی بە ناوی دانی لە یەکەیەکی سەربازی بەند کراوە چونکە بەهۆی زیندەچەیەکی دروستکراوە بە ناوی "ووهان-400" نەخۆشخراوە.

کتێبەکە باس لە زانایەکی چینی دەکات بە ناوی لی چێن کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار و وەکو چەکێک بەکاردێت.

لە کتێبەکە هاتووە:

"نازانرێت کە ڤایرۆسەکە بە مەبەست دروستکراوە یان لە تاقیگەکان دزەی کردووە. لی چێن دەچێتە ئەمەریکا چەکێکی بایۆلۆژی کوشندەی پێیە کە وێنەی نییە".

"پێی دەڵێت ووهان- 400 و لە تاقیگەیەکی شاری ووهان دروستکراوە. چەکێکی زۆر کاریگەرە و جیا لە مرۆڤ هیچ زیندەوەرێکی تر پێی نامرێت. دەتوانێت شارێک یان وڵاتێک بە تەواوی لەناوببات".

"ووهان ناتوانێت لەدەرەوەی لەشی مرۆڤ بژیت، واتە ناتوانێت بۆ هەمیشە شوێنێک پیس بکات و کاریگەرییەکانی هەر بمێنن. دوای کوشتنی کەسەکە، پلەی گەرمی لەشی تەرمەکە بۆ خوار 30 پلە دێتەخوارەوە".

"ئەوان دەیانزانی چینییەکان دەتوانن ووهان- 400 بەکاربهێنن بۆ سڕینەوەی شارێک یان وڵاتێک بەبێ ئەوەی هیچ رێگایەکی گرانبەها بەکاربهێنن".

چەند جیاوازیەک لە نێوان باسکردنی ئەو ڤایرۆسە و ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بەتایبەت لە رووی مانەوەی ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی لەشی مرۆڤ، بەڵام ئەم کتێبە بووەتە جێی سەرسوڕمانی هەندێک لە خوێنەران.

express