سەگێکی ونبوو بۆ دۆزینەوەی خاوەنەکەی پەنا بۆ بنکەی پۆلیس دەبات

دەچێتە بنکەی پۆلیس و ونبوونی خۆی رادەگەیەنێت

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەوەی سەگێک لە شاری ئۆدێسا لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا وون دەبێت، سەگەکە دەچێتە بنکەیەکی پۆلیس و وونبەنی خۆی رادەگەیەنێت.

ئەفسەرێک پێشوازی لێدەکات و دوای ئەوەی دەزانن وون بووە، تۆپێکی تێنس ئەهێنن و یاری لەگەڵ دەکەن.

پاشان، بەهۆی کۆد و تاگی سەر سەگەکە، ماڵی سەگەکەیان زانیووە و ماڵەکەی دۆزراوەتەوە.

خاوەنەکەی دەڵێت، ئێمە دوو کیلۆمەتر لە دووری بنکەکە دەژین و سەگەکەم بەرە بەیانی ونبووە، سوپاسی پۆلیس دەکەم بۆ گەڕاندنەوەی سەگەکەم.

MSN