ئه‌و كه‌سه‌ی "بانگه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا"ی كرد ده‌ستگیركرا
هیچ تووشبووێك تۆمار نه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و رێكلامی بۆ ماسكی تایبه‌ت كرد، له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به وێبسایتی كوردستان 24ی رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له كۆمه‌ڵگه درووست كرد و هاوكات له‌و رێگه‌یه‌وه رێكلامی بۆ جۆرێكی تایبه‌ت ماسك كردووه و بازاڕیشی گران كرد، بۆیه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه به‌ناونیشانی پزیشك خۆی ناساندووه كه‌چی ده‌ركه‌وتووه پزیشكیش نییه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێكهێنراوه و لێژنه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه، كه تا ئێستا نه‌ك هیچ تووشبووێك تۆمار نه‌كراوه، بگره هیچ حاڵه‌تێكی گوماناویش له هه‌رێمی كوردستان نییه.