هەولێر.. 65 خاوەن مۆلیدە غەرامەکراون

35یشیان دراونه‌ته‌ دادگا

K24 - هه‌ولێر:

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی ئه‌نجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان، له‌ سەنتەری پارێزگای هەولێر زیاتر لە (60) خاوەن مۆلیدەی ئەهلیی غەرامەکراون و نزیکەی (35) خاوەن مۆلیدەی دیکەش دراونەتە دادگا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئاشکرای دەکات، بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و هەبوونی کەم و کوڕی، لەماوەی ڕابردوودا (65) خاوەنی مولیدەی ئەهلی بەبڕی (یەک ملیۆن دینار تاوەکو سێ ملیون دینار) (غەرامە)کراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هەروەها (35) خاوەنی مۆلیدەی ئەهلی دیکە بەهۆی سەرپێچی یاسایی و دەرچوون لە ڕێنماییەکان دراونەتە دادگا.

ئ. م