راگەیەندراوێك لەوەزارەتی پەروەردەوە
له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كه‌یسی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 8 ساڵییه‌ی شاری هه‌ولێر، كه له ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بووه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسی قوتابی لاڤان لوقمان، کە لە ۳ ی ٤ ی ۲۰۱۹ رووبەرووی تاوانێکی قێزەوەن هاتبووەوە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە، لیژنەیەکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە و ئەندامێتی هه‌ریه‌ك له راوێژکارانی وەزارەت، بەڕێوبەری گشتی پەروردەی هەولێر، بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوبەری گشتی باخچە و فێرکردنی بنەڕەتی، پێکهات و بڕیار درا:
1ـ بە گەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەك کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر.
2ـ نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی، قۆناغی دووەم، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت.
3 ـ بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت.
4ـ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕا‌سپێردرا، کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت".
H.B
