سبه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

گفتوگۆ له‌باره‌ی بۆشایی ئه‌منی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەزیری بەگری عێراق كۆدەبێتەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە بە كوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات، شاندەكە لەگەڵ نەجاح شەمەڕی، وەزیری بەرگری عێراق كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆ لەسەر 3 تەوەر دەكەن، لەوانەش: شایستە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆشایی ئەمنی ناوچه‌كانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە كوردستانییەكان. تەوری سێیەمیش بریتی دەبێت لە چالاككردنەوەی لێژنە باڵاكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وه‌زاره‌تی بەرگری عێراق.

H.B