سبه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه
به به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و شاندی دانووستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24 راگەیاند، سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی باڵای لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی کوردستان و شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکات.
گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەبن، تێیدا دواین پێشهاتەکان و ئەنجامی کۆبوونەوە و دانوستانەکانی شاندی بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.