عێراق ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به رووی كوه‌یت داده‌خات
له‌سه‌ر داوای كوه‌یت داخراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌فوان رایگه‌یاند، ده‌روازه‌كه به ته‌واوی به رووی كوه‌یت داخراوه و رێگه به هیچ جموجۆڵێكی بازرگانی و گه‌شتیاریی نادرێت.
تاڵب حه‌سونه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سفوانیش به میدیاكانی راگه‌یاندووه، له‌سه‌ر داوای كوه‌یت ده‌روازه‌كه داخراوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی نازانن له‌به‌ر چی بووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24/2/2020، بۆ یه‌كه‌م جار سێ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له كوه‌یت تۆماركرا، كه هه‌ر سێ كه‌سه‌كه له شاری مه‌شهه‌دی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه ئه‌و وڵاته.
ئ. م