سەردانی بەندكراوان لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە كرا
بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتییان
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتییان، وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەندكراوانی قەدەغە كرد.
ئاریان ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، وه‌ك هه‌نگاوێكی پێشگیری و خۆپاراستن، بڕیاری راگرتنی سه‌ردانیكردنی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌رچووه.
ھاوكات ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24ی گوت، وەزارەتی ناوخۆش لای خۆیەوە بڕیاریداوە، كە سەردانی راگیراوان بە ھەموو شێویەك قەدەغە بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران سەریھەڵداوە و ئەمڕۆش یەكەم حاڵەت لە شاری نەجەف لە عێراق راگەیەندرا.
بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لە چەند رۆژی رابردوودا بە فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی کوردستان، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەکاربوو، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە هەموو رێکارەکانی حکومەت بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیانە.