كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 14 و دھۆك و كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور.



