ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێك تاووتوێ دەكات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری و پێشھاتەكانی عێراق و ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسی میونشن، هه‌روه‌ها پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاووتوێ دەكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/25، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

 تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :

1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدرالی.

2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی رێزدار مەسرور بارزانی لە کۆنفڕانسی میونشن و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.

3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاووتوێ دەکرێت.