وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی لەبارەی راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی دەدات
K24 – ههولێر:
ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیار لە راگرتنی جوڵەی بازرگانی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان درا.
راشیگەیاندووە، بەشێوەیەکی کاتیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەروازەکان داخراون و سبەی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست لەو بارەیهوە دەدرێت.
کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە هۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، راگیرا.