گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەجەف راگیران

بەهۆی کۆرۆنا هەرێمی کوردستان گەشتەکانی بۆ نەجەف راگرت

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ نەجەف رادەگیرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەجەف، کە هاووڵاتییەکی ئێرانە و بۆ خوێندنی ئایینی لەو شارەیە، تۆمار کرا.

هەر بەهۆی مەترسیی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی هەرێم سنوورەکانی لەگەڵ ئێران داخستووە و تەنها رێگا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدرێت سنوورەکان دەرباز بکەن، کە ئێستا لە ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

H.J