4 حاڵه‌تی كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆماركرا
ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 4 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار كراوه، كه ئه‌ندامی خێزانێكن و له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و 4 كه‌سه له ژووری تایبه‌ت جیاكراونه‌ته‌وه و دوای پشكنینی ورد و ئه‌نجامی تاقیگه ده‌ركه‌وت حاڵه‌ته‌كه‌یان كۆرۆنایه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی دووشه‌ممه 24/2/2020، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری نه‌جه‌ف تۆماركرا، كه ئه‌ویش قوتابییه‌كی خوێندنگا ئایینییه‌كان بووه و له بنه‌ڕه‌تیشدا خه‌ڵكی ئێرانه.
به‌م 4 حاڵه‌ته‌ی كه‌ركووكیش، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق، گه‌یشته 5 حاڵه‌ت.
ئ. م