بارانی بەخوڕ دەڤەری گەرمیان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - گەرمیان

شارەزایەكی كەشناسی گەرمیان ھۆشداری دەدات كە ئەمڕۆ بارانی بە خوڕ و ھەورە بروسكە دەڤەری گەرمیان دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ئارادایە.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە گەرمیان بە كوردستان24ی رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە و ئەمشەو شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، ئەگەری بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە هەیە بەهۆیەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاوی زۆر، لە چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکانی تەواوی ناوچەکانی گەرمیان".