ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر جێگری پارێزگار و قایمقامی نوێی کۆیە هەڵدەبژێرێت

سبەی ئەنجوومەنەکە کۆدەبێەوە

K24 – هه‌ولێر:

سبەی چوارشەممە، 25/02/2020، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خوێندنەوە بۆ زانیارییە کەسییەکانی هەردوو کاندیدانی جێگری پارێزگای هەولێر و قایمقامی نوێ کۆیە دەکات.

بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنەکە، هەر یەک لە ئەندازیار مەسعود محەمەد جەرجیس بۆ جێگری پارێزگار و یوسف حەسەن حسێن بۆ قایمقامی کۆیە کاندیدن و سبەی خوێندنەوەی زانیاری کەسیان (سی ڤی) بۆ دەکرێت و دواتر دەنگیان لەسەر دەدرێت.

هەر بەگوێرەی نووسراوەکە، سبەی کاتژمێر 10:40 خولەکی بەیانی، کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات.