تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
K24 – سلێمانی:
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو دوو حاڵەتەی بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی پشکنینیان بۆ کرا خۆشبەختانە ئەنجامی پشکنینەکەیان بۆ ئەو ڤایرۆسە نێگەتیڤ دەرچوو.
هەروەها، د. دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی رایگەیاند، ئەو دوو کەسە تووشبوو نەبوون و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
H.J