داوا ده‌كرێت له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له عێراق بكرێته پشوو
"داواكارییه‌كه له پێناو پارێزگاریكردنه له سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان"
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له عێراق دووپاتیكرده‌وه، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویسته له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌وامی زانكۆ، په‌یمانگه، قوتابخانه و ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن تا كاتێكی نادیار بكرێته پشوو.
عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له لێدوانێكدا بۆ سومه‌ریه نیوز گوتی: "له‌پێناو پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی هاووڵاتیان، زۆر پێویسته ده‌وامی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن به زانكۆ، په‌یمانگه و قوتابخانه‌كانه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق تا كاتێكی دیكه بكرێته پشوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای نه‌جه‌ف، له دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌و پارێزگایه كرایه پشوو، ئه‌مڕۆش دوای تۆماركردنی 4 حاڵه‌تی تووشبوون له پارێزگای كه‌ركووك، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له وڵاتی ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێم به كه‌ركووكیشه‌وه ده‌وامی قوتابخانه‌كان كرایه پشوو.
H.B