ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێره‌وه
ژماره ته‌له‌فۆنێكیش ده‌خاته به‌رده‌ستی هاووڵاتیان
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته بازرگان و دوكانداران و ژماره ته‌له‌فۆنێكیش ده‌خاته به‌رده‌ستی هاووڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر حاڵه‌تێكی نایاسایی په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌ر ماركێت و بازرگانێك نرخی كاڵاكان له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌رز بكاته‌وه یانیش كاڵای ماوه به‌سه‌رچوو بفرۆشێت، به توندترین شێوه سزا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات، له ئه‌گه‌ری هه‌ستپێكردن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م جۆره، په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
07508918488
H.B