به‌هۆی كۆرۆنا سه‌رجه‌م كافتریاكانی كه‌لار داخران
بڕیاره‌كه هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن
K24- گه‌رمیان:
بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له پێناو سه‌لامه‌تیی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، قایمقامی قه‌زای كه‌لار به بڕیارێك سه‌رجه‌م كافتریاكانی سنووری ئه‌و قه‌زایه‌ی داخست.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلاره‌وه بڵاوكرایه‌وه، هاتووه، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قایمقامی کەلار بڕیاری داخستنی سەرجەم کافتریایەکانی سنوری قەزای کەلار و ناحیەکانی بۆ ماوەیەکی نادیار دەکرد.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، بڕیارەکە هەر ئەم شەو دەچێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە پێویستە سەرجەم کافتریایەکان پێوەی پابەند بن.
H.B