بەهۆی سەرەی بەنزین کەسێک کوژرا
لەسەرەی بەنزین بووەتە ناکۆکیان
K24 – پشدەر:
لە شارۆچکەی ژاراوەی سنوری قەزای پشدەر لە شەڕه تەقەی نێوان دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا.
لە راگەیەندراوێکدا، پۆلیسی راپەرین ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:5 خولەک تەرمی هاوڵاتیەک بە کوژراوی بەناوی ( ع . ع . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1978 پیشەی کاسب، له ڕهگهزی نێر، دانیشتووی، ژاراوە ـ قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری یەک گولــلـە بە جەستەیەوە هەبووە و لەسەر رووداوەکە چوار كهس دهستگیر كران.
بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، شەوی رابردوو لەسەرەی بەنزین دەمەقاڵێ لەگەڵ لایهنی بهرامبهر دروست بووە و ئەمڕۆش کێشەکە سەری هەڵداوەتەوە كه بۆتە هۆی کوشتنی ناوبراو.

H.J