لە كەركووك پشووی فەرمی راگەیەندرا
چوار حاڵەتی تووشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندراوە
K24 - كەركووك
پارێزگاری سەپێندراوی، كەركووك بڕیاریدا لە قوتابخانە و زانكۆكانی سنووری پارێزگای كەركووك بۆ ماوەیەك بكرێتە پشووی فەرمی.
راكان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنووری پارێزگای كەركووك راگەیاند.
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق 4 حاڵەتی تووشبوی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك راگەیاند.