لەبارەی ھەڵاتنی خێزانە تووشبووەکەی كەركووك بە کۆرۆنا روونكردنەوە دەدرێت

تەندروستی کەرکووک رەتیدەکاتەوە

K24 - ھەولێر

تەندروستی کەرکووک رەتیدەکاتەوە خێزانە تووشبووەکەی کۆرۆنا هەڵاتبن.

فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک رەتیکردەوە ئەو خێزانە چوار کەسییەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە نەخۆشخانە هەڵاتبن، کە لە نەخۆشخانەی سەربازی کەی وەن، هێڵدراونەتەوە.

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، كە چوار كەسی ئەندامی خێزانێك لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە. دواتریش لە ھەندێك میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە ئەو چوار كەسە لە نەخۆشخانە رایانكردووە.