قائیمقام و لیژنەی ئەمنی دەربەندیخان هاووڵاتیانی قەزاکە ئاگادار دەکەنەوە
داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەكەن
K24 – ههولێر:
قائیمقامیەت و لیژنەی ئەمنی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنن، چەند کەسێک بە رێگای جیاواز لە مەرزەکان گەڕاونەتەوە و خۆیان بە لایەنە تەندروستییەکان نەناساندووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەت و لیژنە ئەمنییەکان، ژمارەیەك هاووڵاتی لە رۆژانی رابردوو لە رێگاكانی دەرەوەی مەرزەكانی هەرێمەوە گەڕاونەتەوە و خۆیان بەلایەنە تەندروستییەكان نەناساندوە.
ئاشکراشیانکردووە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و خێزانەكانیان، داوا دەكەین ئەو هاووڵاتیانە ئارەزومەندانە پەیوەندی بكەن بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخانەوە بۆ گرتنەبەری رێكاری تەندروستی پێویست.
هۆشداریش دەدەن، "بە پێچەوانەوە ناچار دەبین بە ئامادەكردنیان بۆ بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی تەندروستی".
داواش لە هاووڵاتیان دەکەن، هاوكاربن و ئاگاداریان بكەنەوە لەهەرحاڵەتێكی لەو جۆرە. تا ئێستا سێ لەو هاووڵاتیانە پەیوەندیان پێوەكراوە و سبەینێ لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان ئامادە دەبن بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست.
H.J