ئەمساڵ رێوڕەسمی یادکردنەوەی کۆچی دوایی و لەدایکبوونی بارزانی نەمر بەڕێوەناچێت

بارەگای بارزانی: تەندروستی هاووڵاتیان لە هەموو شتێک گرنگترە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمساڵ رێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانیی نەمر ئەنجام نەدرێت.

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:

بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەری عێراق و هەندێ شوێنی جیهان هاتووەتە ئاراوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی خەڵك، پێمان باشە كە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانی نەمر ئەنجام نەدرێت.

وێڕای سوپاسگوزاریمان بۆ هەست و سۆزی جەماوەری خۆشەویستی كوردستان بەڵام تەندروستیی هاووڵاتیان لە هەموو شتێك گرنگترە.