پارێزگاری هەولێر: داخستنی قوتابخانەکان بۆ خۆپارێزییە و هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە
دڵنیایی دەدات
K24 – ههولێر:
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و راگرتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن تەنها بۆ خۆپارێزییە.
راشیگەیاند، رێکاری پێویست لە سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران گیراونەتەبەر و چاودێری بازگەکانیش لەگەڵ عێراق دەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئاهەنگەکانی نەورۆز هەڵوەشێنراونەتەوە.
دووپاتیشکردەوە، سزای هەر کەسێک دەدەن، نرخی شتومەکەکانی زیاد بکات.