نێرگهلهكێشان له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت داده‌خرێت
K24 - هه‌ولێر:
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان 24ی راگه‌یاند، نێرگهلهكێشان له شوێنه گشتییه‌كانی هه‌ولێر قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
قائیمقامی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و سزا ده‌درێت.
ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی رێكاره ته‌ندرووستییه نوێیه‌كانه بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام رێكاره پێویسته‌كانیش گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئ. م