پێدانی ڤیزا بە پێنج وڵات راگیرا
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، ڤیزا بۆ هەر یەک لە وڵاتانی تایلاند، کۆریای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سینگافورە راگیراوە و هاووڵاتیانی هەرێمیش رێگایان نادرێت بچنە ئەو وڵاتانە.
هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی لە دوای 01/01/2020 چوونەتە وڵاتانی ئێران، چین، ژاپۆن، ئیاڵیا، سینگافورە، تایلاند و کۆریای باشوور، لە کاتی گەڕانەوەیان، دەخرێنە ژێر چاودێریی.
