په‌یامێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
داوایه‌ك له هاووڵاتیان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم كرد و داوای لێ‌كردن، گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی عێراق راگرن و بۆ ناوخۆی هه‌رێمیش كه‌م بكه‌نه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، "به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی، داوا له گشت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی راگرن، به‌تایبه‌ت بۆ شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ركووك".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانكردنی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، "بۆ ناوخۆی هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت، باشتره له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌متر هاتوچۆ له نێوان شاره‌كاندا بكرێت".
H.B