سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتى ده‌كات
هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26/2/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى ههڵبژاردنيانهوه به هاوسه‌رۆكی يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پيرۆزبايى لێ‌كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، باسى له ڕۆڵى ديارى يه‌كێتى له قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كرد و جه‌ختى له گرنگيى پێگه و هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى له‌پێناو تهبايى و يه‌كڕيزيى پێكهاته و لايه‌نه كوردستانييهكاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هيواى خواست، هەڵبژاردن و دهستبهكاربوونيان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی سه‌رۆك مام جەلال بکات.
H.B