رێكان.. له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا هاووڵاتییه‌ك شه‌هید بوو
گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆی
K24 – هه‌ولێر:
له سنووری رێكانی سه‌ر به ناحیه‌ی شیلادزێ هاووڵاتییه‌كی گوندنشین له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا شه‌هید بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و هاووڵاتییه ناوی خه‌لیل ئیبراهیم سیدانی رێكانییه و ته‌مه‌نی 47 ساڵ بووه و باوكی چوار كچ و سێ كوڕه.
شیمال زێباری، یه‌كێك دانیشتوانی ناوچه‌كه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، خه‌لیل سیدانی به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌ز و باخه‌كه‌ی رووی له گونده‌كه‌ی كردووه و له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج.
روونیشیكرده‌وه، له سنووری ناوچه‌كه‌یاندا، هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوونیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له گونده‌كانیان داببڕێن و نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
دوای شه‌هیدبوونی خه‌لیل سیدانی، كه‌سوكاره‌كه‌ی روویان له ناوچه‌كه كردووه و ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ شیلادزێ.



