سعوودیە لەبارەی ئەنجامدانی عومرە بڕیارێکیدا
کۆرۆنا بڕیارێک بە سعوودیە دەدات
K24 – ههولێر:
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی سعوودیە بەشێوەیەکی کاتی ئەنجامدانی عومرەی راگرت.
حکومەت لەبارەی بڕیارەکە دەڵێت، بڕیارەکە بۆ پارستنی هەموو ئەو موسوڵمانانایە کە دەیانەوێت بۆ بەجێهێنانی عومرە سەردانی سعوودیە بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، عومرە کردن بۆ مزگەوتی پەیامبەر لە شاری مەدینە بۆ بەجێهێنانی عومرە، راگیراوە.
ئەم بڕیارەی ریاز لە دوای ئەوە دێت، لە ئێرانەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە. سعوودیەش بۆ رێگریکردن لە تووشبوونی بە کۆمەڵ، عومرەی راگرتووە و جارێ لە بارەی ئەرکی حەجی موسوڵمانانیش، ھیچ بڕیارێكی نەداوە.
RT