وەزیری تەندروستی: تەندروستی هاووڵاتیان لە پێش هەموو شتێکە
سەرۆکی حکومەت وەزارەتی تەندروستی دەستکراوە کردووە بۆ هەر پێشگیرییەک لە ڤایرۆسەکە
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان له پێشی هه‌موو شتێكه و سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستكراوه كردووه بۆ هه‌ر پێشگیرییه‌ك له‌و نه‌خۆشییه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا هه‌یه هاووڵاتیان هاوكارن و هیوادارین هاوكاری باشتریش بێت.
دووپاتی له ئاماده‌كارییه پێشوه‌خته‌كانیش كرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا ته‌رخان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا پێویست به چاره‌سه‌ر نه‌بووه و ته‌نها رێكاره‌كانی پێشگیریی گیراوه‌ته‌به‌ر.
روونیشی كرده‌وه، سه‌نته‌ره‌كه‌ی ئێستا 60 قه‌ره‌وێڵه‌ییه و تایبه‌ته به چاودێریی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش پلانی B و Cیش هه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 14 حاڵه‌تی گومان لێكراوه هه‌بووه و 12 حاڵه‌ت نێگه‌تیڤ بووه 2 حاڵه‌تیش ماون ئه‌نجامه‌كان ده‌ربچن، ئه‌گه‌ر گومانلێكراوی دیكه‌ش هه‌بێت پشكنین بۆ ئه‌وانیش ده‌كرێت و له كوردستان توانای ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه هه‌یه.